ناتۆ ریسه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌كاته‌وه خوری
K24- هه‌ولێر:
یه‌نس ستۆڵتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتیی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" رایگه‌یاند، له لوتكه‌ی ناتۆدا پرسی ناوهێنانی "یه‌په‌گه"یان له سووریا پێشنیاز نه‌كرد، كه پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا داوای له هاوپه‌یمانێتییه‌كه كردبوو بیخه‌نه لیستی تیرۆره‌وه.
ستۆڵتنبێرگ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی لوتكه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ دووپاتیكرده‌وه، وڵاتانی ئه‌ندام توانییان پارێزگاری له یه‌كڕیزی خۆیان بكه‌ن و چاره‌سه‌ری ئه‌و ناكۆكیانه‌ش بكه‌ن، كه له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر پلانی پارێزگاریكردن له وڵاتانی به‌ڵتیك و پۆڵه‌ندا له هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا هه‌یانبوو.
ئه‌مینداری ناتۆ گوتی: توركیا له نیازی خۆی بۆ به‌رهه‌ڵستیكردنی ئه‌و پلانه پاشگه‌زبووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌شداربووانی لوتكه‌ی ناتۆ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی پلانه‌كه بۆ پارێزگاریكردن له وڵاتانی به‌ڵتیك و پۆڵه‌ندا له مه‌ترسییه‌كانی رووسیا رێككه‌وتن.
ستۆڵتنبێرگ پیشوازیشی له‌و هه‌نگاوه كرد و گوتی: "ئه‌و بڕیاره توانای ئێمه بۆ به‌ره‌وپێشچوونه‌كانمان و نوێكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كه‌مان نیشان ده‌دات، له‌وانه‌ش پلانی به‌رگریكردن له وڵاتانی به‌ڵتیك و پۆڵه‌ندا".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو به‌ر له به‌ستنی لوتكه‌ی ناتۆ كه له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له هاوپه‌یمانێتییه‌كه كرد، كه كۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م پلانه‌كه، تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی ناتۆ ئاماده ده‌بن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌ناسێنن.
H.B