لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان به‌ مه‌رج سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ بۆ عێراق په‌سه‌ند ده‌كه‌ن

كورد دژی هه‌ر سه‌رۆك سه‌رۆك وه‌زیرانێكه‌ بۆ عێراق كه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی تیدا نه‌بێت
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان مەرجی خۆیان بۆ پەسندكردنی سەرۆك وەزیرانی داھاتووی عێراق ئاشكرا دەكەن.

مەرجی كورد ئەوەیە سەرۆك وەزیرانی داھاتوو دەستووری عێراق جێبەجێ بكات و پابەندبێت بە مافە دەستوورییەكانی ھەرێمی كوردستان.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئاماژه‌ به‌ ناوی ژمارەیەك كه‌سایه‌تی ده‌كرێت، بۆ ئەوەی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندید بكرێن.

H.B