لاڤرۆڤ: پێويسته ديمه‌شق گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورد بكات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، رايگه‌ياند، "هانى هه‌موو لايه‌ك ده‌ده‌ين، له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووريا دانووستان بكه‌ن. داواش له سووريا ده‌كه‌ين، بچێته ناو دانووستانه‌وه له‌گه‌ڵ كورده‌كان، بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك، كه ره‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌مووان بكات".
لاڤرۆڤ له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه له شارى ليوبلياناى پايته‌ختى سلۆڤينيا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجاميدا، گوتى: "پێويسته هه‌موو ياريكه‌ره ده‌ره‌كييه‌كان، به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى ئاماده‌گييان له ناو سووريادا هه‌يه، د‌رك به پێويستيى ده‌ستپێكردنى دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووريا بكه‌ن. له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتن له سه‌روه‌رى سووريا و يه‌كپارچه‌يى خاكه‌كه‌ى. ئه‌مه‌ش له لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه چه‌ندينجار جه‌ختى له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت به پرسى عه‌فرين، لاڤرۆڤ گوتى: "ناكرێت پرسى عه‌فرين يه‌كلا بكرێته‌وه، مه‌گه‌ر له ده‌رچه‌ى ئه‌و بنه‌مايه‌وه نه‌بێت. پێويسته هه‌موو پێكهاته ره‌گه‌زى و تائيفييه‌كانى گه‌لى سووريا پابه‌ندى بن".
هه‌روه‌ها گوتى: "حكومه‌تى سووريا، له‌وانه‌يه كه پێويسته له ده‌رچه‌ى بنه‌ماى (سه‌روه‌رى هه‌موو خاكى وڵات ده‌گرێته‌وه)، ده‌ست به دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كانى سووريا، له ناويشياندا كورد بكات".
روونيشيكرده‌وه، گفتوگۆ بناغه‌يه‌كه بۆ ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى به‌رجه‌سته له پێناو راگرتنى رژانى خوێن و گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى پرسه‌كان. هه‌روه‌ها رێگه‌ش بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانى ناوخۆى وڵاته‌كه خۆشده‌كات. ئاشته‌وايش بۆ ده‌رودراوسێى سووريا و ياريكه‌ره‌كانى ديكه سوودى هه‌يه".
هه‌ر له باره‌ى هه‌ڵوێستى رووسيا، سه‌باره‌ت به عه‌فرين، دوێنێ سێشه‌ممه 20ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هاوتا پاكستانييه‌كه‌ى، خواجه محه‌ممه‌د ئاسف، گوتى: "چاره‌سه‌رى كێشه‌ى عه‌فرين، ده‌كرێت له رێى گفتوگۆى راسته‌وخۆى ئه‌نقه‌ره و ديمه‌شقه‌وه بێته‌دى".
لاڤرۆڤ گوتيشى: "سه‌باره‌ت به عه‌فرين، ئێمه به ئيراده‌وه له پاڵ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى په‌يوه‌ست به‌و پرسه‌ين. به‌ڵام ئه‌و چاره‌سه‌رانه پێويسته له چوارچێوه‌ى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريادا بن".
هه‌روه‌ها گوتى: "به‌رژه‌وه‌ندى ره‌وا، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسايشى توركيا، ده‌كرێت له رێى گفتوگۆى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووريا بێنه‌دى".
ئه‌وه‌شى گوت: "رووسيا د‌رك به مه‌ترسييه‌كانى توركيا ده‌كات. سه‌باره‌ت به‌و رووداوانه‌ى له سووريا و له ناوچه‌كانى هاوسنوورى رووده‌ده‌ن. به سرووشتى حاڵ، د‌رك به داخوازى و هيواكانى كورد ده‌كه‌ين. به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێمه دانى پێدا نانێين و به‌رهه‌ڵستى ده‌كه‌ين، هه‌وڵه‌كانى ياريكردنه به‌و خواستانه. به‌و مانايه‌ى هه‌ندێك هێزى ده‌ره‌كى له رێى ياريكردن به‌و خواستانه‌وه، ده‌يانه‌وێت له سووريا و ناوچه‌كه جێيان ببێته‌وه. به گوێره‌ى ئامانجگه‌لێكى تايبه‌تى خۆيان، كه هيچ په‌يوه‌ندييان به خواسته‌كانى گه‌لى كورده‌وه نييه. به‌ڵكو ئامانجيان به‌ديهێنانى ئامانج و مه‌به‌ستى جيۆسياسى ئاسۆبه‌رته‌نگى خۆيانه".
هه‌ر سه‌باره‌ت به عه‌فرين و پێشهاته نوێيه‌كانى ئه‌و پرسه و كاريگه‌رى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى سياسى و سه‌ربازى ره‌وشى نوێى سووريا، ئاژانسى تاسى رووسى بڵاويكرده‌وه، دوێنێ سێشه‌ممه سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى رووسى كۆبووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه دميترى بيسكۆڤ، گوته‌بێژى كۆشكى كرملين، به ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، "له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، دوايين پێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ره‌وشى عه‌فرين تاوتوێكراوون".
ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌رعه‌فرين، له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى رابردوودا، دواى ئه‌وه بوو، كه توركيا له‌گه‌ڵ رووسيا گه‌يشته رێككه‌وتن بۆ به‌كارهێنانى ئاسمانى عه‌فرين، كه له ژێر هه‌ژموونى رووسيادا بوو.
هه‌روه‌ها رووسيا سه‌ربازه‌كانى خۆى له عه‌فرين پاشه‌كشێ پێكرد و به‌ره‌و ته‌ل ره‌فعه‌ت جووڵه‌ى پێكردن، بۆ ئه‌وه‌ى سوپاى توركيا ده‌ستى كراوه بێت له بۆمبابارانكردنى عه‌فرين. هه‌روه‌ها سه‌ربازه رووسه‌كان زيانيان به‌رنه‌كه‌وێت.
له لايه‌ن خۆيه‌وه، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) و ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين، حكومه‌تى رووسيايان به "ناپاكى" كردن له كورد تۆمه‌تبار كرد. به‌ڵام مۆسكۆ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌تكرده‌وه.
رێگه‌دان به له‌شكركێشييه‌كه‌ى سوپاى توركيا له لايه‌ن رووسياوه، دواى ئه‌وه هات، كه ئيداره‌ى كانتۆنى عه‌فرين، داواكارييه‌كى رووسياى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى حكومه‌تى سووريا بۆ عه‌فرين ره‌تكردبوويه‌وه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين، له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووريا گه‌يشته رێككه‌وتن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا بۆ ناوچه سنوورييه‌كان و به‌رگريكردن له سه‌روه‌رى خاكى سووريا له دژى هێرشه‌كانى توركيا، دواى ئه‌وه‌ى يه‌كينه كوردييه‌كان بۆ ماوه‌ى زياتر له يه‌ك مانگ به‌ره‌نگارى هێرشه‌كانى دووه‌م گه‌وره‌ترين سوپاى ناتۆ بوونه‌وه، كه سوپاى توركيايه.
دوێنێ يه‌كه‌م كاروانى هێزه ميللييه‌كانى سه‌ر به حكومه‌تى سووريا گه‌يشتنه عه‌فرين. به‌ڵام توركيا ره‌تيكرده‌وه، رێگه‌يان دابێت هيچ هێزێكى سوپاى سووريا گه‌يشتبنه عه‌فرين. (وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ بڵاويكرده‌وه).
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، هه‌ڕه‌شه‌ى له هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه كرد، كه يارمه‌تى بۆ عه‌فرين ده‌نێرن و به‌ڵێنى به خه‌ڵكى توركيا دا، گه‌مارۆى ته‌واوه‌تى عه‌فرين بدات.
ئ.ر