هاوپەیمانان لە جموجۆڵەکانی حەشدی شەعبی ئاگادارکراوەنه‌تەوە
K24 - هه‌ولێر:
کەمال کەرکووکی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک بە کوردستان 24 راگەیاند: "لە دوێنێ ئێوارەوە سووڕانەوەی فڕۆکەکانی هاوپەیمان لە سنوورەکەیان زیادی کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنوورەکە دەستیان بە جموجۆڵ کردبوو".
کەمال کەرکووکی گوتیشی: "پێشمەرگە بۆ شەڕی داعش لە ناوچەکەیە، نەوەک شەڕی هێزەکانی عێراق، بەڵام بە تووندی رووبەڕووی هەر هێزێک دەبینەوە، کە بیانەوێت هێرشبکەنە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە".
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌ستا ره‌سووڵ، به‌رپرسی میحوه‌ری باشووری كه‌ركووك رایگه‌یاند: "هه‌ر هێزێك بیه‌وێت له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه نزیكبێته‌وه، وه‌ڵامێكی به‌هێزی ده‌درێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: پێشمه‌رگه به ته‌واوه‌تی له ئاماده‌باشیدایه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو له هێزه‌كانی عێراق نه‌بینراوه.