هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار چیا نازم گلی به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و خۆشنووسی كورد، چیا نازم گلی به هۆی كۆرۆنا كۆچی دواییكرد.
گلی، به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك به هۆی تووشبوونی به كۆرۆنا خرابووه ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكی.
به‌ر له دوو رۆژیش، خوشكێكی به ناوی به‌یار نازم گلی به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدابوو.
چیا نازم گلی له ماوه‌ی ژیانی هونه‌ری خۆیدا به‌شداریی چه‌ندین پیشانگه‌ی شێوه‌كاری و خۆشنووسی كردووه.
هه‌روه‌ها چه‌ندین پڕۆژه‌ی خێرخوازی له رێی كاره هونه‌رییه‌كانییه‌وه ئه‌نجامداوه، له‌وانه به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی تووشبووانی تالاسیما له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا ژماره‌یه‌ك تابڵۆی خۆی نمایشكردن بۆ فرۆشتن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاكه‌یان ببه‌خشێته تووشبووانی تالاسیما.
له دوایین پۆستی فه‌یسبووكیدا، كه دوو رۆژ به‌ر له ئێستا پۆستی كردبوو، په‌ژاره‌ی خۆی بۆ له‌ده‌ستدانی خوشكه‌كه‌ی به كۆرۆنا ده‌ربڕی بوو و نووسی بووی: "بەیارگیان تاکو ئەو رۆژەی مردی کرێچی بووی، ئێستا گەیشتیتە ماڵی خۆت، قوربانی خۆڵی سەرگۆڕی بێنازت بم، کە نەمتوانی بێمە سەرگۆڕەکەت، خوایە ئەو رووحە پاکەی ئامانەتی مەنزڵگه‌ی تۆبێ و بیپارێزی. به‌خوا بەئازارە".