كاردانه‌وه‌ی ناو قه‌دگرتنی لیۆ مێسی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
699! هه‌ر له ئێستاوه هانده‌رانی ئه‌و یاریزانه خۆیان بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو ئاماده ده‌كه‌ن كه مێسی لاپه‌ڕیه‌كی نوێ له مێژووی تۆپی پێدا بنوسێته‌وه و ئه‌ویش ژماره‌ی 700 گۆڵ له ته‌مه‌نی وه‌رزشیدا، به‌ڵام له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لێگانس چیرۆكه‌كه شتێكی دیكه بوو.
له‌م یارییه به‌دواوه ئه‌م پرسیاره به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه: چۆن ده‌كرێت مێسی رابگیرێت؟ به‌ڵام ناوقه‌د گرتنه‌كه‌ی كاپتنی لێگانس كه زۆر به حه‌زه‌وه ده‌یویست هونه‌رێكی زۆرانبازی له‌سه‌ر تاقی بكاته‌وه، ئایا ته‌نیا خستنه خواره‌وه‌ی مێسییه، هه‌موو وڵامه‌كه نییه، چونكه هه‌ر له‌و گرتن و به‌ردانه‌وه‌یه‌دا گۆڵێكی سه‌ركه‌وتوانه‌ی تۆمار كرد.
له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا مێسی نه‌یتوانی گۆڵی لێگانس بهه‌ژێنێت، به‌ڵام له گێمی دووه‌م كاره ته‌واونه‌كراوه‌ی ته‌واو كرد
هه‌ر له گێمی یه‌كه‌مدا مێسی ده‌یویست ئۆنای بۆستینسا كاپتنی لێگانس ببڕیت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر كه‌وته خواره‌وه، باستینسا به هونه‌رێكی جوانی زۆرانبازی رێگه‌ی له ئه‌ستێره‌ی تانگۆ گرت، به‌ڵام مێسی به‌وه نه‌وه‌ستا و له جووڵه‌كانی به‌رده‌وام بوو، تا ئه‌و كاته‌ی هاوشێوه‌ی لێدانه‌كانی وه‌رزشی ره‌گبی وه‌ستاندیان و لێدانێكی سزا بۆ بارسێلۆنا راگه‌یه‌ندرا و وایكرد دووه‌م گۆڵی بارسا له یارییه‌كه بكرێت.
له یه‌كه‌م جووڵه له گێمی یه‌كه‌مدا كاپتنی لێگانس خۆی گه‌یانده مێسی و هه ردوو ده‌ستی هاویشته ناوقه‌دی مێسی و رێگه‌ی لێگرت، هه‌ر ئه‌و جووڵه‌یه بوو به هۆی تویته‌ر و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پڕ بن له وێنه‌كه‌ی و زۆربه‌شیان جووڵه‌ی كاپتنی لێگانسیان به مه‌ترسیدار ناو بردووه.
به‌شێك له كۆمێنت و راوبۆچوونه‌كان بریتین:
- تاكه‌رێگه بۆ راگرتنی مێسی.
ـ ڤاكسینی وه‌ستاندنی مێسی دۆزرایه‌وه
- شۆسته‌ر: بڕیاری ناوبژیوان بۆ فاوڵه‌كه‌ی سه‌ر مێسی دروسته، ئه‌و ته‌نیا ئه‌و كاته ده‌كه‌وێته خواره‌وه كه پێشی لێ بگرن و نه‌توانێت له هێرشكردن به‌رده‌وام بێت.
- وازم لێ مه‌هێنه! (به‌رم مه‌ده)
- هه‌مووان ده‌یانه‌وێت مێسی له باوه‌ش بگرن!
- كاپتنێكی راسته‌قینه، هه‌ر جۆرێك ده‌توانی رێگه‌ی لێ بگره.
- چالێنجی راسته‌قینه #به‌رم مه‌ده
- هیوادارم ئه‌و رۆژه‌ی مێسی بڕیاری ماڵئاوایی له تۆپی پێ ده‌دات، به‌و شێوه‌یه له كامپ نیو پێشی لێ بگرن.
- مێسی ته‌مه‌نی 32 ساڵانه و ته‌نیا رێگه بۆ وه‌ستاندنی ئه‌وه‌یه.
مێسی ئێستا له 33 یاری له لالیگا توانیویه‌تی 26 گۆڵ تۆمار بكات و دره‌وشانه‌وه‌ی مێسی ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت گۆڵی زیاتریش تۆمار ده‌كات، مێسی له دوایین 8 یاری بارسێلۆنا 7 گۆڵی تۆماركردووه و 8 هه‌لی گۆڵی بۆ هاوڕێكانی ره‌خساندووه. پێده‌چی مێسی جارێكی دیكه به‌ره‌و دره‌وشانه‌وه ده‌چێت، ئه‌ویش ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نی هه‌ڵكشاوه، به‌ڵام ئاستبه‌رزانه‌تر له رابردوو یاری ده‌كات.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی