ژماره‌ی كوژراوانی زنجیره ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سریلانكا به‌رزبووه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی هه‌واڵی "ئادا دیارانا"ـی سریلانكی كه له‌سه‌ر زاری پۆلیسه‌وه وه‌ریگرتووه، ژماره‌ی قوربانیانی زنجیره ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكا كه ژماره‌یه‌ك كڵێسا و هۆتێلی كرده ئامانج و هاوکاتە لەگەڵ جەژنی ئیستەر (قیامە)ی کریستیانەکان. بۆ 207 كوژراو به‌رزبووه‌ته‌وه و ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشتووه‌ته 450 كه‌س.
تاکو ئێستاش هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆیان لە هێرشەکان رانەگەیاندووە، بەڵام حکوومەتی ئەو وڵاتە لە چەند شوێنێک قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاندووە و بەکارهێنانی ئینتەرنێتیش سنووردار کراوە.
به‌ڵام هارشا دی سیلڤا، وه‌زیری چاكسازیی ئابووری و دابه‌شكردنی گشتی سریلانكا رایگه‌یاندووه، به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندییان به هێرشه تیرۆریستییه‌كانه‌وه 7 كه‌س ده‌ستگیركراون.
هه‌روه‌ها وه‌زیری راگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت: "به‌هۆی هێرشه‌كانی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه 7 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
هەندێک لە تەقینەوەکان خۆکوژی بوون و پۆلیسیش داوای ئارامیی لە خەڵکی وڵاتەکە دەکات، بەڵام بۆ پۆلیس و بۆ خەڵکەکەش، تەقینەوەکان تەواو پێشبینینەکراو بوون.
10 ساڵ لەمەوبەر سریلانکا بە جەنگێکی خوێناویی تێپەڕی، لەو کاتەشەوە، ئەو ژمارە کەسە زۆرە بەو جۆرە رووداوانە نەکوژراون.