شەڕی رەققە..ژنان بە كۆمەڵ خواردن بۆ بەرەكانی شەڕ ئامادە دەكەن

kurdistan24.net

K24 – رەققە

لە سەرەتایی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی رەققە، كۆمەڵێك ژنی خۆبەخش رۆژانە خواردن و چێشتی جۆراوجۆر بۆ شەڕڤانان لە بەرەكانی شەڕ ئامادە دەكەن، وەك خۆیان دەڵێن، جگە لەوەی ئەوان دەیانەوێ لە رووی جەستەییەوە ھاوكاری شەڕڤانان بكەن، لە ھەمانكاتدا لە رووی مەعنەوییەوە پاڵپشتی ھێزەكان بكەن كە زۆر لە شەڕڤانەكان كەسوكاری ئەوانن.

ھێزەكانی سووریای دیموكرات لە 5 ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی رەققەیان بەناوی توڕەیی فورات دەستپێكرد، بە گوتەی فەرماندە سەربازییەكان چەندین ناوچەیان لە دەوروبەری رەققە رزگاركردووە و ھێزەكانیان لە پێشڕەویدان.