سائیروون له‌باره‌ی بوونی كێشه له‌گه‌ڵ ئێران روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن ئه‌لعاقولی، سه‌رۆكی حزبی ئیستیقامه و ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی سائیروون و كه موقته‌دا سه‌در پاڵپشتی ده‌كات ده‌ڵێت: "هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان و كۆماری ئیسلامی ئێران نییه".
ئه‌لعاقولی ره‌تیده‌كاته‌وه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت و گوتوویه‌تی: "ئێمه باوه‌ڕمان به بنه‌ماكانی دراوسێیه‌تی باش له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان هه‌یه به‌تایبه‌تی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی باش پێكه‌وه‌مان ببه‌ستێته‌وه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان هاوسه‌نگ بێت و خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ر دوو لامان بكات. له‌وانه‌ش كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك وڵاتێكی دراوسێ كه په‌یوه‌ندی باشمان پێكه‌وه هه‌یه".
ده‌رباره‌ی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا، ئه‌مینداری گشتی سائیروون گوتوویه‌تی: "ئێمه هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی به‌هێز و خاوه‌ن بڕیاری عێراقیانه ده‌ده‌ین، به‌و پێیه‌ی عێراقییه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگیان بۆ كه‌سایه‌تییه عێراقییه‌كان داوه‌و ئه‌وانیشن بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی وڵاته‌كه ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش مافی هه‌موو وڵات و گه‌لێكه".
هاوپه‌یمانی سائیروون به كۆكردنه‌وه‌ی 54 كورسی له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018 پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و ئاماژه‌ی ئه‌وه هه‌یه موقته‌دا سه‌در رێگه نه‌دات حكومه‌تی نوێی به‌ته‌واوی بخزێته ژێر باڵی ئێرانه‌وه.