وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له باره‌ی رۆژی جلی كوردییه‌وه ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه، رۆژی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌كه‌وێته رۆژی شه‌ممه، كه پشووه له قوتابخانه‌كان و ده‌وام نییه، بۆیه ئه‌و رۆژه له‌گه‌ڵ رۆژی پێنجشه‌ممه، 8ی مارس/ ئادار، ده‌بێته یه‌ك.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، پێویستە مەراسیمەکە لەگەڵ 8ی مارس، كه رۆژی جیهانی ژنانه، ئەنجام بدرێت و هه‌ردوو رێوڕه‌سمه‌كه، لە ڕۆژی پێنجشەممە، 8ی مارس/ ئادار تێکەڵ بکرێن.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی ئارەزوومەندانەیە و گوشار ناخرێتە سەر هیچ کەس لە پۆشینی.
رۆژی 10ی ئاداری هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی جلوبه‌رگی كوردی دیاریكراوه و ساڵانه له‌و رۆژه‌دا، قوتابییان و فه‌رمانبه‌ران، له جلی كوردی ده‌وام ده‌كه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده:
ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردە
بۆ سەرجەم قوتابخانەکانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان
ڕۆژی 'جلوبەرگی نەتەوەیی' کە دەکەوێتە ڕۆژی شەممە و لەبەر ئەوەی ڕۆژی شەممە پشووی فەرمییە لە قوتابخانەکاندا، پێویستە مەراسیمەکە لەگەڵ '۸ی مارس' ئەنجام بدرێت، واتە هەردوو مەراسیمەکە لە ڕۆژی '٥شەممە/ ۸ی مارس) تێکەڵ بکرێن و یادیان بکرێتەوە.
تێبینی:
پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی ئارەزوومەندانەیە و پاڵەپەستۆ ناخرێتە سەر هیچ کەس لە پۆشینی.
وەزارەتی پەروەردە
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن
ا. م