قاسم سوله‌یمانی ئۆپراسیۆنی هێزه‌كانی ئێران له عێراق و سووریا به‌ڕێوه‌ده‌بات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ره‌زا پورده‌ستان، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای ئێران، ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران به سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی، ئۆپراسیۆنی هێزه‌كانی ئێران له عێراق و سووریا به‌ڕێوه ده‌بات".
پورده‌ستان ده‌ڵێت: "هێزی راوێژكاریی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له سووریا، له‌ژێر چه‌تر و فه‌رمانی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران به سه‌ركردایه‌تی قاسم سوله‌یمانی و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵی كارده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "حه‌شدی شه‌عبی عێراقی و هێزه‌كانی به‌رگریی نیشتمانی له سووریا، بۆ به‌هێزكردنی سوپاكانی عێراق و سووریا رێكخراون".