سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د ھێرشی ده‌ستپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كه‌كانی سوپای سووریا له ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوای وڵاته‌كه ده‌ستیان به هێرشكردنه سه‌ر "جیهادی" و گرووپه چه‌كداره‌كانی دیكه كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "نیزاڤیسیمایا گازیتا"ـی رووسی، هێرشه‌كه پاش ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و ئه‌مریكا. رووسیا و ئیسرائیل و ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌كه‌ی بووه.
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی: "ئامانجی ئه‌و دیدارانه گه‌یشتن بووه به رێككه‌وتن و ته‌وافوق له‌سه‌ر چۆنێتی رێكخستنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان له باشووری رۆژئاوای سووریا و له ئه‌نجامدا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی سووریا هێزه‌كانی له سنووری ئیسرائیل دووربخاته‌وه.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو یه‌كه‌یه‌كی ئیرله‌ندی ئاشتیپارێز بگه‌ڕێته‌وه هێڵی ته‌ماسی نێوان سووریا و ئیسرائیل و به‌رزاییه‌كانی جۆلان. ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه نابێت هیچ پلانێك بۆ هیچ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی و جه‌نگ له‌و ناوچانه دابرێژرێت.
رۆژنامه رووسییه‌كه ده‌ڵێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی واشنتنیش،هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سووریا له باشووری رۆژئاوای وڵات ده‌ستیان به هێرش كردووه.