نووسه‌رێكى عه‌ره‌ب: بۆچى ره‌خنه له كاتى ريفراندۆمى كورد ده‌گرن
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له رۆژنامه عه‌ره‌بييه‌كان، ئه‌مڕۆ رووبه‌رێكى فراوانى لاپهڕهكانيان بۆ ره‌خنه‌گرتن له پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ته‌رخانكردبوو.
چه‌ند نووسه‌رێكى عه‌ره‌ب، له وتار و بابهتهكانياندا ئاماژه‌يان بۆ دابه‌شبوونى عێراق و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان كردووه و ئه‌وه‌يان وه‌ك مه‌ترسييه‌ك بۆ سه‌ر داهاتووى عێراق زانيوه.
ئه‌مه له كاتێكدايه، له چه‌ند رۆژى رابردوودا، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له وتار و پهيامهكانيدا جه‌ختى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى ئاشتيانه‌ى پرۆسه‌ى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و ره‌تكردنه‌وه‌ى شه‌ڕ و توندوتيژى كرده‌وه.
وه‌ك رۆژنامه‌ى ئه‌هرامى چاپى قاهيره بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د ئهبوغهيتى ئه‌ميندارى كۆمكارى عه‌ره‌بى له سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ هه‌رێمى كوردستان و ديدارى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانيدا داوايكردووه، گفتوگۆى سياسى پێگهيشتووانه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به سه‌رپه‌رشتى و چاودێرى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجام بدرێت.
بڕياره له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم، رۆژى 25ى ئهيلوولى 2017 پرۆسه‌ى راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
ئيبراهيم ده‌روێش، له رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى نووسيويه‌تى: راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى نوێيه له‌سه‌ر يه‌كپارچه‌يى مێژوويى عێراق. سووربوونى هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ريفراندۆم ئاماژه‌يه بۆ سه‌رهه‌ڵدانى ناكۆكى نوێ له عێراقدا.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ئێران له دژى ريفراندۆمه، به‌ڵام ئيسرائيل له لايه‌نگرانى ريفراندۆمهكهيه.
هه‌روه‌ها سامى زوبه‌يدى له وتارێكدا له رۆژنامه‌ى زه‌مانى عێراقى نووسيويه‌تى: ئايا راپرسييه‌كه‌ى كوردستان راپرسى دياركردنى چاره‌نووسه يان دابه‌شكردنى عێراقه.
ئه‌و نووسه‌ره له سۆنگه‌ى ئه‌ده‌بياتى شۆڤينيانه و بهعسيانهى عێراقه‌وه نووسيويه‌تى: پرۆژه‌ى راپرسى ته‌نيا هه‌وڵێكه بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى دوژمنانى عێراق له پێناو دابه‌شكردنى خاكى عێراق و درووستكردنى چه‌ند دهوڵهتۆكهيهكه له‌سه‌ر خاكى عێراق.
قسه‌كانى ئه‌و نووسه‌ره له كاتێكدايه رووبه‌رى پارێزگايهكى وه‌ك سلێمانى له هه‌رێمى كوردستان چه‌ند جاره‌ى رووبه‌رى ده‌وڵه‌تێكى وه‌ك به‌حره‌ينى عهرهبييه.
رۆژنامه‌ى ئه‌هرامى ميسرى داوايكردووه، سياسييه‌كان بير له لێكه‌وته‌كانى راپرسى بكه‌نه‌وه به‌ر له‌وه‌ى هه‌نگاوى به په‌له بۆ جێبه‌جێكردنى بنێن.
رۆژنامه‌كه سه‌روتارى خۆى بۆ ئه‌و پرسه ته‌رخانكردووه و نووسيويه‌تى: هه‌مووان ده‌زانن جيابوونهوهيان له عێراق ده‌بێته هۆى درووستبوونى كێشه‌ى گه‌وره نه‌ك ته‌نيا بۆ عێراق، به‌ڵكو بۆ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ش به تايبه‌تى توركيا و ئێران و سووريا.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى نووسيوه: عه‌ره‌ب چيديكه تواناى په‌رته‌وازه‌يى و پارچه پارچه بوونى نييه، كه هه‌مووان باجه‌كه‌ى ده‌بێت بده‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدايه رۆژنامه‌كه جياوازى له نێوان ئه‌وه‌دا نه‌كردووه، كه كورد نه‌ته‌وه‌يه‌كى جياواز له عه‌ره‌به و خاك و زمانى جياوازه و له ده‌ستوورى عێراقيشدا هه‌ر له ده‌ستوورى يه‌كه‌م كۆمارى عێراقه‌وه له 1958 دان به هه‌بوونى كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌يى دووه‌مى عێراقدا نراوه.
له رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقدا عه‌بدولحه‌ليم رههيمى نووسيويه‌تى: هه‌رچه‌نده ئامانجى راپرسى هه‌رچييه‌ك بێت، به‌ڵام له ئه‌نجامدا كورد وه‌ك دراوسێيهكى نزيك و گرنگى عێراق و گه‌له‌كه‌ى ده‌مێننه‌وه. ئه‌وان ده‌بنه قوڵايى ستراتيژى و ئابوورى و سياسى و گه‌شتوگوزارى بۆ عێراق و له‌م پێودانگه‌وه ده‌كرێت په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان كورد و عه‌ره‌ب پته‌وتر بكرێن.
هه‌روه‌ها سوبحى حهديدى له رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى چاپى له‌نده‌ن نووسيويه‌تى: راسته زۆرينه‌ى دانيشتوانى كه‌ركووك كوردن، به‌ڵام عه‌ره‌ب و پێكهاته‌ى ديكه‌شى تێدايه. ناكرێت له مافه‌كانيان بێبه‌ش بكرێن.
حامد گه‌يلانى له رۆژنامه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى له‌نده‌نى نووسيويه‌تى: خه‌ونى ده‌وڵه‌تى كوردى، خه‌ونى مه‌لا مسته‌فاى بارزانى بوو، سه‌ره‌ڕاى واقيعيه‌تى له خوێندنه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆيى، مه‌سعوود بارزانى كوڕى مه‌لا مسته‌فا وهسيهتى باوكى بۆ نه‌وه‌كانى كورد جێبه‌جێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ده‌سته‌واژه‌ى كاته‌كه‌ى گونجاو نييه، كه زۆر ده‌وترێته‌وه له باره‌ى ئه‌نجامدانى راپرسى ئه‌و پرسياره دێنێته ئاراوه، ئايا له عێراقدا كات گونجاوه بۆ پێداچوونهوهيهكى سهرتاپاگيرى به پرۆسه‌ى سياسى شكستخواردوو و مهحكومكراو به گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵى سفر و چوارگۆشه‌ى يه‌كه‌م؟