تەرمی ھیتلەر دۆزرایەوە

بەرگری شارستانی ھەولێر: ئۆتۆمبێلەكەشی لە ژێر ئاو دەرھێندرا

K24 - ھەولێر

دوای ئەوەی پۆلیسی ھەولێر بڵاوی كردەوە كە گەنجێك بەناوی ھیتلەر، كەوتووەتە ناو زێی كەلەك و تیمەكان بە دوای تەرمەكەیدا دەگەڕێن، بەرگری شارستانی ھەولێر ئاشكرای كرد كە تەرمەكە دۆزراوەتەوە و رادەستی كەسوكاری كراوەتەوە.

ملازمی یەكەم بێوار زەید، وتەبێژی بەرگری شارستانی ھەولێر بە كوردستان24 راگەیاند: "دوای ئەوەی كە گەنجێك بەناوی ھیتلەر دەروێش، بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە كەوتە ناو زێی كەلەك، تیمی ژێر ئاوی (غواس) لە بنكەی بەرگری شارستانی خەبات، توانیان تەرمەكەی و ئۆتۆمبێلەكە بدۆزنەوە و لە ئاو دەری بێنن و رادەستی كەسوكاری بكەنەوە".