له سلێمانی په‌روه‌رده پشووی راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاگادارییه‌كی له باره‌ی ده‌وامی سبه‌ی بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانییەوە
پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە پێمان دراوه، دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێز پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ئیدارەی ڕاپەڕین، لەبەر سەلامەتیی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران، بڕیارمان دا سبەینێ پێنجشەممە 13/2/2020 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان پشوو بێت. ئەم پشوە شارەزوریش دەگرێتەوە.
پێشتریش به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا له سلێمانی، بڕیاری له باره‌ی پشووی سبه‌ی دابوو.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
ئاگاداری گشت بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگە و باخچەکان دەکەین، کە بەیانی پێنجشەممە، رۆژی 13/2/2020، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و ئەگەری بەفربارین و ئاستەنگی هاتوچۆ، بۆ سەلامەتیی قوتابیان و خوێندکاران لە گشت ناوەندەکانی خوێندن پشووە.
تێبینی: دیوانی پەروەردە دەوام ئاساییە.
لەگەڵ ڕێزدا
ب. پەروەردەی ڕۆژئاوا