شاره‌زايانى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى رۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌نه‌وه
K24 – واشنتن:
له ناو پرس وگفتوگۆكان له باره‌ی داهاتووی به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كان و سیاسه‌تی ئه‌مریكا له دامه‌زراوه و سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه باس له گرنگیی پێگه و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت له ناوچه‌كه‌دا. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی وزه و ئابووريش له‌سه‌نته‌ری ئاسایشی ئه‌مریكی ده‌ڵێت شێوازی مامه‌ڵه كردنی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كورد له عێراقدا گرنگی ده‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كانى له‌و وڵاته‌دا.
له‌و ميانه‌يه‌دا، مێریدێس سه‌مپته‌ر شرۆڤه‌كاری سیاسی تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت رۆڵێكی به‌رچاو بگێڕێت، كێشه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران نه‌گه‌یشتنه به گفتوگۆ له ئاكامی نه‌مانی متمانه و هانده‌ر له‌نێوانیاندا، گفتوگۆیه‌ك كه چاره‌سه‌ری ئه‌م له‌یه‌ك نه‌گه‌یشتنه بكات.
هه‌روه‌ها باربارا سلاڤین، پسپۆری كاروباری ئێران له دامه‌زراوه‌ی ئه‌تلانتیك گوتى: هه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك كه ئه‌مریكا په‌یڕه‌وی بكات بۆ دانانی به‌ربه‌ست له نێوان عێراق و ئێران‌دا پێم وایه به راستی شتێكی واقیعی نیه.
هاوكات ئێلیزابێس رۆسێنبێرگ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی وزه و ئابووری له سه‌نته‌ری ئاسایشی ئه‌مریكی گوتى: شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كورد له عێراقدا گرنگی ده‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كانى له عێراق و توركیا و هه‌روه‌ها گرنگه بۆپرسی سزاكانیش به‌سه‌ر ئێران‌دا.