"ئه‌گه‌ر ئاشتیت ده‌وێ خۆت بۆ جه‌نگ ئاماده بكه"
K24 - هه‌ولێر:
جۆن بۆڵتن، باڵیۆزی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و راوێژكاری داهاتووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێویستی به‌هێزێكی كاریگه‌ره تا بتوانێت له رێگه‌یه‌وه ئاشتی به‌رقه‌رار بكات".
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ له تویته‌ره‌وه نووسی "به‌خۆشحاڵییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نم كه جۆن بۆڵتن رۆژی 9/4/2018 پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وه‌رده‌گرێت" له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا بۆڵتن باسی هێز و توانای سه‌ربازی له چه‌سپاندنی ئاشتی ده‌كات.
ئه‌و راوێژكاره نوێیه ده‌ڵێت: "شێوازی كاركردنی سه‌رۆك تره‌مپ هه‌وڵدانه بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی له رێگه‌ی ھێزه‌وه" ئاماژه به گووته‌یه‌كی رۆمانی كۆنیش ده‌كات كه ده‌ڵێت: "ھێز و توانای سه‌ربازی هاوكاری به‌دیهێنانی ئاشتین".
بۆڵتن پێیوایه، گرنگترین ئه‌ركی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه هاووڵاتییه سڤیله‌كانی و هاوپه‌یمانه‌كانی و ئابوورییه‌كه‌ی بپارێزێت، جگه له‌وه‌ش زۆر ئه‌ركی دیكه هه‌یه ئه‌نجامی بدات".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت خۆمان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زیاتر بپارێزین، ئه‌وه‌ش پاڵی به سه‌رۆكه‌وه ناوه ئه‌و رێگایه هه‌ڵبژێرێت، ئه‌وه‌ش رێگه‌یه‌كی هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ هێڵه‌كانی سیاسه‌تی سه‌رۆك رۆناڵد ریگان (به‌دیهێنانی ئاشتی له رێگه‌ی هێزه‌وه) رێگایه‌كی گه‌ره‌نتیكراوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه، به‌هۆی توانا و هێزی سه‌ربازی، وه‌ك چۆن پێشینانی رۆمانه‌كان ده‌یانگووت: "ئه‌گه‌ر ئاشتیت ده‌وێت، خۆت بۆ جه‌نگ ئاماده بكه".