بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دەستنیشان کرا

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر گۆڕدرا

K24 – هه‌ولێر:

بە فەرمانی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، عەمید دلێر نەجار وەکو بەرێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دەستنیشانکرا.

پێشتر، عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بوو، لە ئیستادا کەسێکی دیکە لە شوێنەکەی دەست بەکار دەبێت، ئەمەش بەگوێرەی تویتێکی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.