له په‌خشی راسته‌وخۆدا باسكی ده‌شكێت
K24 - هه‌ولێر:
له په‌خشی راسته‌وخۆی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی به ناوی "خانمی ئاسنین" له ئه‌رجه‌نتین، كه تێیدا دوو خانمی وه‌رزشی، یاری ده‌ست شكاندنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، باسی یه‌كێكیان ده‌شكێت.
دوای ماوه‌یه‌كی كورت له ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه، پامێلا ئه‌نیشكی خۆی به ته‌واوی له جێگه‌ی خۆی جێگیر ناكات و دواتریش ته‌واوی هێزی خۆی ده‌خاته سه‌ر باسكی.
دواتر باسكی پامێلا ده‌شكێت و ده‌نگی شكانی ئیسكه‌كه‌ش به روونی ده‌بیسترێت و به‌هۆیه‌وه ته‌واوی ستافی به‌رنامه‌كه و ركابه‌ری پامێلاش هاوكاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیانی زیاتر به شكاوییه‌كه‌ی نه‌گات، تا ئه‌و كاته‌ی گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كرا.
هه‌ردوو وه‌رزشوانه‌كه به ره‌زامه‌ندی خۆیان به‌شدارییان له‌و به‌رنامه پڕبینه‌ره‌ی ئه‌رجه‌نتیندا كردووه، كه دوێنێ به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ په‌خشكرا.