له‌ كه‌ركووك هێرشكرايه‌ سه‌ر باره‌گاى جه‌بهه‌ و حه‌شدى توركمانى

له‌ باروتخانه‌ و موسه‌ڵڵا و بازگه‌ى له‌يلان شه‌ڕ و پێكدادان روويداوه‌

K24 – كه‌ركووك:

په‌يامنێرى كوردستان24، رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و ژماره‌يه‌ك چه‌كدار كه‌ تا ئێستا ناسنامه‌يان ئاشكرا نه‌كراوه‌، هێرشيانكردووه‌ته‌ سه‌ر باره‌گانى حه‌شدى توركمانى و جه‌بهه‌ى توركمانى.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كان، هێزه‌كانى بنه‌بڕكردنى تيرۆر رووبه‌ڕووى ئه‌و چه‌كدارانه‌ بوونه‌ته‌وه‌.

په‌يامنێرى كوردستان24، روونيشيكرده‌وه‌، له‌ باروتخانه‌ و موسه‌ڵڵا و بازگه‌ى له‌يلان شه‌ڕ و پێكدادان روويداوه‌.

 ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، لە گەڕەکی موسەڵڵا بە نارنجۆک هێرشکراوەتە سەر بارەگایەکی حه‌شد و جه‌بهه‌ى توركمانى. لەبازگەی لەیلان هێرشکراوەتەسەربازگەکە و لەگەڕەکی بارووتخانە هێرشکراوەتە سەر مەفرەزەیەکی هێزه‌ ئه‌منييه‌كان.

سايته‌ عێراقييه‌كان بڵاويانكردووه‌ته‌وه‌، زيانى گيانى به‌ر ميليشياكانى حه‌شد و هێزه‌ ئه‌منييه‌كان كه‌وتووه‌.