ئەدھەم بارزانی پەیامی سەرۆك بارزانی دەگەیەنێتە خەڵكی سلێمانی

"لە رێگەی گەڕانەوە بۆ ھەولێر دووجار بۆ ئەم بابەتە پەیوەندی پێوەكردم"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

ئەدھەم بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی -هەڵەبجە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "دوێنی لە رێگەی گەڕانەوەی لە سلێمانییەوە بۆ ھەولێر جەنابی سەرۆك بارزانی، لە نێوان پیرەمەگرون و دوكان، دوو جار پەیوەندی پێوەكردم بۆ ئەوەی سوپاسی جەنابیان بە جەماوەری سلێمانی رابگەیەنێم لە بەرامبەر بەشداری و جۆشو خرۆشیان لە كەرنەڤاڵی جەماوەری سلێمانی بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی كوردستان".

گوتیشی: "گردبوونەوەی دوێنێی خەڵكی سلێمانی گردبوونەوەیەكی ئاسایی نەبوو، بەڵكو پەیامێكی گرنگ بوو بۆ نەیارانی گەلی كورد و ئەو كەسانەی كە گرەویان لەسەر بابەتی ریفراندۆم و دەنگی بەڵێی ئەو سنوورەیان دەكرد".

راشیگەیاند: " پێش ئەوەی خەڵك بچێتە سەر سندووقەكانی دەنگدان، بەم گردبوونەوەیە كوردستان بەڵێی خۆیی خستە نێو سندووقەكان".