گومان له‌سه‌ر شوێنی مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا درووست ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
بوونی چه‌ند باڕكۆدێك له‌سه‌ر سندووقی ته‌رمه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، گومانی لای ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان درووستكردووه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه بوونی ئه‌و باڕكۆدانه له‌سه‌ر سندووقی ته‌رمه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچی دوایی كردووه، نه‌ك ئه‌وه‌ی دوێنێ گوته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه " نه‌وشیروان مسته‌فا كاتژمێر 8:00 به‌یانی رۆژی 19/5/2017 له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كردووه".
ئه‌و كه‌سانه‌ی وێنه‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و له ڤیدیۆیه‌كی كاتی به خاكسپاردنی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ریان گرتووه ده‌ڵێن" ئه‌و باڕكۆدانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ته‌رمی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به فڕۆكه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و رێكارانه له فڕۆكه‌خانه‌كاندا ده‌گیرێنه‌به‌ر".
به‌ڵام له رووی فه‌رمییه‌وه تا ئێستا پشت به‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی بزوتنه‌وه‌كه ده‌به‌سترێت كه سه‌ر له به‌یانی رۆژی هه‌ینی، شۆڕش حاجی گوته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به فه‌رمی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فای له شاری سلێمانی راگه‌یاند و ئه‌مرۆش له رێوڕسمێكی جه‌ماوه‌ریدا له گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی به خاكسپێردرا".
تا ئێستا هیچ لایه‌ینێكی په‌یوه‌نددار به فه‌رمی ئه‌و گوومانه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی ئه‌و باڕكۆدانه‌وه لای هاووڵاتیان درووست بوون.