ئه‌ردۆغان: كه‌س باسى ئاشتيى نه‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ویستیان له رێگه‌ی ئاشتی پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، خه‌نده‌قیان له شاره گه‌وره‌كان لێدا، بۆمب ته‌قێندرانه‌وه.
گوتيشى: له ئه‌مڕۆ به‌دواوه با كه‌س له چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌رى ئاشتی نه‌مێنێته‌وه.
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شى گوت: بست به بستی خاكی سووریا له تیرۆریستان پاك ده‌كه‌ینه‌وه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، له سه‌ر هه‌نگاوه‌كانیان له سووریا به‌رده‌وام ده‌بن و ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێك له رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كه‌ن و له‌م رووه‌شه‌وه په‌یامی ئه‌رێنیان له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه وه‌رگرتووه.