لە عەفرین شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێكی توركیا دەتەقێننەوە

یەپەگە ڤیدیۆیی ساتەوەخەتی تەقاندنەوەی بڵاودەكاتەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

یەپەگە ڤیدیۆیی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركیا لە دەوروبەری گوندێكی عەفرین بڵاودەكاتەوە، كە بە مووشەك تەقێندراوەتەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڤیدیۆیی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێكی سەربازی توركیای بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "شەڕڤانان لە دەوروبەری گوندی عەرەبوێرانی عەفرین گورزی كوشندەیان لە سوپای توركیا وەشاندووە و ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركیاشیان تەقاندووەتەوە".

پێشتریش ھێزەكانی یەپەگە ڤیدیۆیی ژمارەیەك تانك و دەبابەی سوپای توركیایان بڵاوكردووەتەوە كە لەلایەن شەڕنان تەقێندراونەتەوە، ئەو  ھەواڵەی كە دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا، خۆتەقاندنەوەی كچە شەڕڤانێك بوو بە تانێكێكی سوپای توركیا، كە بە گوتەی بەرپرپرسانی یەپەگە توانی شكست بە ھێرشەكەی توركیا بێنێت لە لە سنووری شارۆچكەی چندرێسی سەر بە عەفرین. ئەو كچە شەڕڤانە بەناوی زەلوخ حەمۆ، ناسراوە بە ئاڤێستا خابوور، لە ھێرشی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین لە شەوی 27/1/2018، بە بۆمبی دەستی ھێرشی كردبووە سەر تانكی سوپای توركیا.

زیاتر لە مانگێكە ھێرشی توركیا بۆسەر عەفرین بەردەوامە، لە دوو رۆژی رابردووشدا ھێزەكانی سەر بە حكوومەتی سووریا بۆ پارێزگاری كردن گەیشتنە عەفرین. ھەرچەندە سەركردەكانی یەپەگە باسیان لەوەكردووە كە لەگەڵ حكوومەتی سووریا لە گفتوگۆداین بۆ رێككەوتن، بەڵام يه‌فگينى كرۆتيكۆڤ، شارەزا لە كاوروباری سیاسی رووسیا له‌ وتارێكدا لە رۆژنامەی له‌ رۆژنامه‌ى فزگلياد نووسيويه‌تى: "ئه‌نقه‌ره‌ و ديمه‌شق له‌ دژى عه‌فرين له‌ پشت كورده‌كانه‌وه‌ رێككه‌وتوون".

H.M