به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی 66 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا، فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی به نزیكه‌ی 100 سه‌رنشینه‌وه له رادار ونبوو، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له باشووری شاری ئه‌سفه‌هان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه , 66 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه، هه‌ر چه‌نده ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئیرانی باسی 100 سه‌رنشین ده‌كات.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كه له‌نێوان شاری تارانی پایته‌ختی ئێران و یاسووجی ناوه‌ندی پارێزگای "كۆهكولۆیه و بویر ئه‌حمه‌د" له گه‌شتێكی ناوخۆیدا بووه.
ئاژانسی میهری ئێرانی له‌وباره‌یه‌وه نوسیوویه‌تی: "فڕۆكه‌كه كاتژمێر 5ـی سه‌رله‌به‌یانی له فڕۆكه‌خانه‌ی میهراباد له‌تارانه‌وه به‌ره‌و یاسووج فڕیوه، كاتژمێرێك پێش ئیستا له رادار ونبووه. فڕۆكه‌كه‌ش له جۆری ATR-72ـی سه‌ر به‌ھێڵی ئاسمانی ئێرانه.
#فوری/ محل #سقوط هواپیمای مسافربری #ATR #تهران _ #یاسوج با ٦٠ مسافر/ سرنوشت مسافران هنوز مشخص نیستhttps://t.co/Qi1HzDua7z pic.twitter.com/5Gvrkp611L
— خبرگزاری تسنیم ?? (@Tasnimnews_Fa) ١٨ فبراير، ٢٠١٨