ئەو دكتۆرە ئوردنییەی داوای ناسنامەی دەوڵەتی كوردستانی دەكرد گەیشتە ھەولێر

"تا ناسنامەی كوردستان بە دەست نەھێنم ناگەڕێمەوە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

دكتۆر بیلال ئەلقورعانی، مامۆستای زانكۆ ئەو خەڵكی ئوردنە و زیاتر لە دوو مانگە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و پشتیوانی لە سەربەخۆیی كوردستان دەكات، ئەمڕۆ گەیشتە ھەولێر و دەڵێت، تا ناسنامەی دەوڵەتی كوردستان بە دەست نەھێنم ناگەڕێمەوە.

دكتۆر بیلال، لە كاتی گەیشتنی بۆ ھەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی ھەولێر بە كوردستان24 گوت: "ھەستێكی جیاوازم ھەیە كە گەیشتمە ھەولێر دڵخۆشم بۆ ئەو دەستكەوتەی ئێوە بە دەستان ھێناوە و بەرەو دەوڵەت بوون دەچن، لە ھەمامكاتدا دڵتەنگم بۆ ئەوەیە دواكەوتن لە گەیشتن بەو مافەتان".

گوتیشی: "من ھاتووم پەیامێك لە گەلی ئوردنەوە بۆ گەلی كوردستان بێنم و پێتان بڵێم كە دەوڵەتەكان نزیك بووەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "لە ئوردنەوە ئاڵای كوردستانم لەگەڵ خۆم ھێناوە، ھاتووم لێرە ناڕۆمەوە تا ناسنامەی كوردستانی بە دەست دێنم، دەمەوێت منداڵەكانم فێری خۆشەویستی كوردستان بكەم".