پلانێكی ئەمەریكا لە عێراق ئاشكرا دەكرێت

ئەمەریكا ھەزاران سەرباز رەوانەی عێراق دەكات

K24 - ھەولێر

ئەمەریکا بە نیازە هەزاران سەربازی دیکە رەوانەی عێراق بکات و هێرش بکاتە سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران.

رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز پلانێکی ئەمەریکای بۆ رەوانە کردنی هەزاران سەرباز بۆ عێراق ئاشکراکردووە و هۆشداریداوە لە پرۆسەیەکی خوێناوی ئەمەریکا لە دژی ئێران لەنێو خاكی عێراق.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا فەرمانی دەرکردووە، بۆ ئەوەی هەڵمەتێکی فراوان بۆ لەناوبردنی ئەو هێزانە دەست پێبکرێت، کە لە ئێرانەوە نزیکن و مەترسین بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا.

ژمارەیەک فەرماندەی باڵای ئەمەریکاش لە عێراق، هۆشداریان داوەتە پێنتاگۆن، کە لەوانەیە هەڵمەتی لەمشێوەیە ببێتە هۆکاری سەرهەڵدانی شەڕ لەگەڵ ئێران و پێویست دەکات هەزاران سەربازی دیکەی رەوانەی عێراق بکرێت.