ئه‌فسه‌رێكى پێشمه‌رگه له كه‌سنه‌زان كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و دواى هاتنه ده‌ره‌وه‌ى له مزگه‌وتى (فاروق) له شاره‌دێى (كه‌سنه‌زان)، موقه‌ده‌م (عوسمان عه‌بدوڵڵا كه‌ريم) له لايه‌ن دوو كه‌سه‌وه كوژرا.
زه‌رده‌شت حه‌مێ، په‌يامنێرى كوردستان24، له شوێنى رووداوه‌كه رايگه‌ياند، رووداوه‌كه كاتژمێر (9:40) خوله‌كى ئه‌مشه‌و روويداوه.
شاهێدحاڵێكى رووداوه‌كه، به كوردستان24ى راگه‌ياند، ئۆتۆمبێلێكى جۆرى (بى ئێم ده‌بليو)ى ره‌نگ ره‌ش ته‌قه‌يان له تاوانلێكراوه‌كه كردووه.
خاڵۆزايه‌كى ئه‌و قوربانييه، ره‌تيكرده‌وه هيچ كێشه‌يه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تييان هه‌بووبێت.
هاووڵاتييه‌كى ديكه به كوردستان24ى راگه‌ياند، ئه‌و فه‌رمانده‌يه، كه‌سێكى بێوه‌ى بووه و زيانى بۆ كه‌س نه‌بووه.