وێنه‌ی ساتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كه بڵاوده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند وێنه‌یه‌كی ساتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جۆری F-16ـی ئیسرائیلی بڵاوكرایه‌وه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ پاش بۆردوومانكردنی چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێرانی له سووریا كه‌وته خواره‌وه‌و سووریا رایگه‌یاند، به‌هۆی مووشه‌كی هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی زیاتر له فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلیان خستووه‌ته خواره‌وه‌و ته‌لئه‌بیبیش ره‌تیده‌كه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، ته‌نها یه‌ك فڕۆكه‌یان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه".
به‌گوێره‌ی لێدوانێكی ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، هه‌ر دوو فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌كه به سه‌لامه‌تی له‌و رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه رزگار بوون و له‌ناو خاكی ئیسرائیل كه‌وتوونه‌ته سه‌ر زه‌وی.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه 10/2/2018 سوپای ئیسرائیلیش رایگه‌یاند: "فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانیی ئێرانیان خستووه‌ته خواره‌وه‌و چه‌ند بنكه‌یه‌كی ئیرانیشیان له‌ناو خاكی سووریا بۆردوومان كردووه".
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، له تویته‌ره‌وه‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاندووه "سوپای ئیسرائیل فڕۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی ئێرانی خستووه‌ته خواره‌وه‌و فڕۆكه‌كه‌یش له سووریاوه هاتووه‌ته ئاسمانی ئیسرائیل، به‌ڵام سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئیسرائیل تێكیشكاندووه‌و له سه‌ره‌تای هه‌ستانییه‌وه ئاگاداری جووڵه‌ی بووه".
گوته‌بێژی سوپای ئێسرائیل ده‌ڵێت: "ئیران سه‌روه‌ری خاكی ئیسرائیلی به‌زاندووه" و ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی سووریاش رایگه‌یاندووه، هێزی به‌رگریی ئاسمانی سووریا رووبه‌ڕووی ھێرشی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بوونه‌ته‌وه‌و زیاتر له فڕۆكه‌یه‌كیان پێكاوه‌و تێكشكاندووه".