به ڤیدیۆ.. سه‌رجه‌م شه‌ڕفرۆشتنه‌كانی دیێگۆ كۆستا ببینه
K24 ـ هه‌ولێر
دیێگۆ کۆستا لەسەر کێشە و ئاژاوەکانی بەردەوامە و ئەو هێرشبەرە ئیسپانییەی یانەی چێأسی ئینگلیزی سەرەڕای ئەوەی لەوەتەی لە بلووز یاریی دەکات، تەنیا جارێک بە کارتی سوور کراوەتە دەرەوە، بەڵام لە زۆربەی یارییەکانی شینپۆشەکان شەڕو ئاژاوەی ناوەتەوە و لەوانەیە لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵتەڕا دووبارە رووبەڕووی سزابێتەوە،
دیێگۆ كۆستای یاریزانی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی دیسانه‌وه به‌هۆی توندوتیژی و شه‌ڕه‌كانی له‌ژێر به‌زه‌یی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیته‌را دایه، دواین شه‌ڕی كۆستا به‌رامبه‌ر (گاریس باری) یاریزانی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن بوو له جامی (فا) كاتێك ده‌می له‌سه‌ر ملی دانا و ویستی گازی لێ بگرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به دوو كه‌یسی دیكه تۆمه‌تبار كراوه، یه‌كێكیان سوكایه‌تیكردن به هانده‌رانی ئێڤه‌رتۆن و نه‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی دوای كارته سوره‌كه‌ی له‌و یارییه.
ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نییه كۆستا شه‌ڕ ده‌نێته‌وه به‌ڵام دوای په‌یوه‌ندی كردنی به یانه‌ی چێڵسی یه‌كه‌م جار بوو به كارتی سوور بكرێته ده‌ره‌وه.
چه‌ندین جاری تریش كۆستا توندوتیژی نواندووه، به‌ڵام خۆی لێ ده‌رباز كردووه و یاریزانی تیمی به‌رامبه‌ری به ده‌ركردن داوه، دواین جاریش به‌رامبه‌ر گابریالی یاریزانی به‌رگری ئارسیناڵ بوو كاتێ ئه‌و زیاتر هێرشی كرده سه‌ر گابریال، به‌ڵام كۆستا بێ تاوان ده‌رچوو و گابریالیش به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
به‌ڵام دوای یارییه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ یاری سڕ كرا له یاری كردن، له یارییه‌كی دیكه‌شدا سكێرتل و كۆستا به‌ر یه‌ك كه‌وتن ئه‌مجاره‌شیان كۆستا له كارتی سوور رزگاری بوو، به‌ڵام دیسانه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ یاری راگیرا،
ئه‌مه جگه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌و تیمانه‌ی رووبه‌رووی كۆستا بوونه‌ته‌وه شه‌ڕی كردووه، ته‌نانه‌ت ئیكه‌ر كاسیاسی بێده‌نگیشی به ده‌نگ هێنا و شه‌ڕێكیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و كرد پێشتریش له‌گه‌ڵ داڤید لیوز و تیم هاوارد و ریچاردسیش تێكهه‌ڵچوون.
كۆستا هه‌ر له‌گه‌ڵ تیمی به‌رامبه‌ر كێشه‌ی نییه به‌ڵكوو زۆر جار له‌گه‌ڵ یاریزانی یانه‌ی خۆشی شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێی كردووه دواترینیشیان ماتیچی یاریزانی ناوه‌ندی چێڵسی بوو.
ئه‌و كاته‌شه‌ی له یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید بوو، شه‌ڕی له‌گه‌ڵ جۆن تێری و ئیڤانۆڤیچ كرد كه ئێستا درێسی یه‌ك یانه ده‌پۆشن.
كۆستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی فایلی خاوێن نییه زۆر جار له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش ده‌مه‌قاڵێ ده‌كات دواین كه‌سیش سێرجیۆ رامۆسی یاریزانی ریال مه‌درید بوو كاتێ له‌كاتی مه‌شقه‌كان كۆستا هێرشی كرده سه‌ری و به تووندی رووبه‌رووی بووه‌وه.
كۆستا بۆ رزگار بوون له كه‌یسه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی تا پێنجشه‌مه‌ی له‌به‌ر ده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی تانه‌ی لێ بدات و ئه‌ستۆ پاكی خۆی بسه‌لمێنێت، به‌ڵام لیژنه‌ی سزادانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلته‌را جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێت كۆستا دیسان ته‌مبێ بكرێت.