پاریس سانجێرمان بە مەرجێک نێیمار بە ریال مەدرید دەفرۆشێت
پاریس سانجێرمان بە مەرجێک ئامادەیە نێیمار داسێلڤا بە ریال مەدرید بفرۆشێت و نرخی ئەو هێرشبەرە بڕازیلییە دەستنیشان دەکات.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆ هەینیدا ئاشکرایکردووە، پاریس سانجێرمان ئامادەیە بەرامبەر 400 ملیۆن یۆرۆ نێیمار بفرۆشێتە ریال مەدرید، بەپێی سەرچاوەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە ریال مەدرید ئامادەیە ئەو بڕە پارەیە لە بەرامبەر کڕینی نیمۆ بە یانە فڕەنسییەکە بدات، کە هاوینی رابردوو هێرشبەرە بڕازیلییەکە بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بوو، لە بارسێلۆناوە روویکردە ریزەکانی پاریس سانجێرمان.
رۆژنامە مەدریدییەکە راشیگەیاندووە، بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید لەم ماوەیە لەگەڵ باوکی نێیمار کۆبوونەتەوە، کە لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەری کارەکانی کوڕەکەیەتی و رۆلێکی گەورەی هەبوو لە چوونی نێیمار بۆ سانجێرمان.