به ڤیدیۆ.. زێره‌ڤانی هێرشبه‌رێكی له خولی به‌رازیلییه‌وه گواسته‌وه
یانه‌ی زێره‌ڤانی له ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان به‌رده‌وامه و یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری بڕازیلی گواسته‌وه ریزه‌كانی.
زێره‌ڤانی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی نایابی كوردستان بۆ پارێزگاریكردن له نازناوه‌كه به هێنانی چه‌ند یاریزانێك پێكهاته‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌كات و ئه‌مجاره جۆن چولاپی یاریزانی پیشه‌گه‌ری بڕازیلی گواسته‌وه ریزه‌كانی.
ئه‌م یاریزانه 30 ساڵیه كه له هێڵی هێرشبردن یاریی ده‌كات دوای گه‌یشتنی بۆ شاری دهۆك به‌شداری یه‌كه‌م راهێنانی له‌گه‌ڵ زێره‌ڤانی كرد و بڕیاره به‌منزیكانه له پرێس كۆنفرانسێكدا به‌فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی رابگه‌یه‌نرێت، كه ئه‌م یاریزانه پێشتر له خولی بڕازیلی و تایله‌ندی یاریی كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتووش ئیمانوێلی گانایی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به زێره‌ڤانی بگاته دهۆك.