یاریزانێكی یانه‌ی هه‌ولێر بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرا
K24 ـ هه‌ولێر
پێگه‌ی فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئه‌مڕۆ لیستێكی 40 یاریزانی بۆ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق راگه‌یاند، له نێو ئه‌و لیسته‌دا هه‌ردی سیامه‌ند به‌رگریكاری یانه‌ی هه‌ولێریشی تێدایه.
هه‌ردی سیامه‌ند له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له لایه‌ن عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقه‌وه ئاگادار كراومه‌وه كه خۆی بۆ یارییه‌كانی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاماده بكات.
هه‌ردی سیامه‌ند گوتیشی: له رۆژی 15ـی مانگی داهاتوودا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی یاریگه‌ی كه‌ربه‌لا ده‌كه‌م، كه تێیدا یارییه‌كیش ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
ئه‌و به‌رگریكاره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌وه‌یشی خسته روو كه به‌ڵێنی مانه‌وه‌ی له لیستی كۆتایی هه‌ڵبژارده‌كه پێدراوه و پێیوایه دواجار یه‌كێك ده‌بێت له‌و 25 یاریزانه‌ی كه له ڕیزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌مێننه‌وه.
هه‌ردی سیامه‌ند برای سه‌ڵاحه‌دین سامه‌ندی یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێره، برایه‌كه‌شی پێشتر یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوان و یه‌كه‌می عێراقیش كردووه، هه‌ردووكیشیان به‌رگریكارن.