رۆژنامه‌یه‌كی كه‌ته‌لۆنی براوه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری ئاشكرا كرد
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی خه‌ڵانی باڵۆن دۆری مسۆگه‌ر كردووه.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 4 نۆڤێمبه‌ری 2017، رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ناسنامه‌ی براوه‌ی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید له‌م هه‌فته‌یه بۆ جاری پێنجه‌م نازناوی بالۆن دۆری پێده‌درێت.
ئه‌م یاریزانه 32 ساڵیه له وه‌رزی رابردوو نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید برده‌وه و به‌ربژێری سه‌ره‌كییه بۆ بردنه‌وه‌ی بالۆن دۆر و یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مێسی له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه.
وابڕیاره پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له مه‌راسیمێكدا له پاریس خه‌ڵاته‌كه به باشترین یاریزانی جیهان بدرێت.