به ڤیدیۆ... له‌سه‌ر لێدوانێكی بۆ كوردستان24، ناله سووپه‌ر سزا درا
ناله سووپه‌ر راهێنه‌ری تیپی فووتساڵی خانمانی یانه‌ی زێره‌ڤانی به‌هۆی لێدوانێك بۆ كوردستان24، به فه‌رمی له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان سزا درا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 20 جه‌نیوه‌ری 2018، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی، 10 بڕیار و راسپارده‌ی نوێی له‌سه‌ر چالاكی و خوله‌كانی رایگه‌یاند، له خاڵی (7)ـه‌م ئاماژه به سزادنی ناله سووپه‌ری راهێنه‌ری تیپی خانمانی یانه‌ی زێره‌ڤانی كراوه به دوورخستنه‌وه‌ی بۆ یاری داهاتوو، له‌گه‌ڵ سزادنی یانه‌ی زێره‌ڤانی به پێبژاردن به بڕی 250 هه‌زار دینار.
له باره‌ی دوایین یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر تیپی فووتساڵی كچانی یانه‌ی زانكۆی جیهان، ناله سووپه‌ر راهێنه‌ری تیپی فووتساڵی كچانی یانه‌ی زێره‌ڤانی له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان توانیان به ئارامی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌م پلانگیریه سه‌ركه‌وتوو بن كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كه و ناوبژیوانان له دژیان ئه‌نجام درا بوو.
ناله له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ره‌خنه‌ی له ناوبژیوانان گرت و به ئاستلاواز وه‌سفی كردن و گوتیشی: تیپی به‌رامبه‌ر هه‌وڵیان دا به ئه‌نقه‌ست ئازاری یاریزانه‌كانمان بده‌ن، به‌ڵام ئێمه به ئاستێكی به‌رز و به ڕه‌وشته‌وه دژی هه‌موو پیلانگیرییه‌كان وه‌ستاینه‌وه و شه‌رمه‌زارمان كردن.
له دوایین یاری خۆی كه دوێنێ شه‌ممه له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، تیپی فووتساڵی یانه‌ی زێره‌ڤانی ڕووبه‌ڕووی تیپی فووستاڵی یانه‌ی زانكۆی جیهان بووه و تێیدا یانه‌ی زێره‌ڤانی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه و بۆ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕین سه‌ركه‌وت.