به‌ فه‌رمی گواردیۆلا گورزێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت

ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی له‌ 12 یاری داهاتوو داده‌بڕێت

جۆن ستۆنزی به‌رگریكاری نێوده‌وڵه‌تی ئینگلیزی و یانه‌ی

مانچێسته‌ر سیتی سه‌رله‌نوێ پێكان به‌رۆكی گرت و واده‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌شی ئاشكرا كرا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 19 نۆڤێمبه‌ری 2017، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاندووه‌، جۆن ستۆنزی به‌رگریكار پشكنینی پزیشكی وردی بۆ كراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ پێویستی به‌ شه‌ش هه‌فته‌یه‌ بۆ چاكبوونه‌وه‌.

ستۆنز به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له‌ رانی راستی تووشی بوو نه‌یتوانی یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیسته‌ر سیتی ته‌واو بكات.

به‌مهۆیه‌وه‌ جۆن له‌ 12 یاری یانه‌كه‌ی داده‌بڕێت و له‌ دیارترینیان یاری دێربیه‌‌ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد و دواتریش له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو ناتوانێت به‌رامبه‌ر تۆتێنهام هۆتسپێرز یاری بكات.