مێسی له شكاندنی ریكۆردی كریستیانۆ له لالیگا شكستی هێنا
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا، لیۆنێل مێسی سه‌ره‌ڕای ئاسته‌به‌رزه‌كه‌ی له ده‌ستپێكی لالیگا، به‌ڵام نه‌یتوانیوه له لالیگا 5 گۆڵ تۆمار بكات، له كاتێكدا پێشتر فێرناندۆ مۆریانتێس، رادمیل فاڵكاو و كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌م كاره‌یان كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22 ئه‌یلوولی 2017، رۆژنامه‌كانی ماركا و ئاسی ئیسپانیا، جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه له مێژووی لالیگادا ته‌نیا (فێرناندۆ مۆریانتێس) هێرشبه‌ری پێشووی ریال مه‌درید، رادمیل فاڵكاوی ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، دوایینجار (كریستیانۆ رۆناڵدۆ)ـی ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید توانیویانه له لالیگا له یارییه‌كدا 5 گۆڵ تۆمار بكه‌ن.
لیۆنێل مێسی ئه‌گه‌رچی له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه له كۆی 5 یاری، 9 گۆڵی تۆمار كردووه، له دوایین یاریش سووپه‌ری هاتریكی تۆمار كرد، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه له یارییه‌كی لالیگادا 5 گۆڵ تۆمار بكات، له كاتێكدا 13 ساڵه له خولی ئیسپانیا یاری ده‌كات، به‌ڵام مێسی له چامپیۆنزلیگ توانیویه‌تی ئه‌م كاره بكات، كاتێك له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپای 2011 ـ 2012، بارسا به ئه‌نجامی (7 ـ 1) سه‌ركه‌وتنی له دژی لیڤه‌ركووزن تۆمار كرد و مێسی له‌و یارییه‌دا 5 جار تۆڕی یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه‌ی هه‌ژاند.
یه‌كه‌م یاریزان كه توانیویه‌تی 5 گۆڵ له لالیگا تۆمار بكات، فێرناندۆ مۆریانتێس بوو كاتێك له 2001 ـ 2002 توانی پێنج گۆڵ له یانه‌ی لاس پاڵماس تۆمار بكات.
دووه‌م یاریزان كه ئه‌و كاره‌ی كرد، رادمیل فاڵكاوی كۆلۆمبی بوو كاتێك به درێسی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 5 گۆڵی له یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا تۆمار كرد.
سێیه‌م یاریزان كه توانی 5 گۆڵ تۆمار بكات، كریستیانۆ بوو، كاتێك یانه‌كه‌ی به ئه‌نجامی (9 ـ 1) له یانه‌ی گرنادای برده‌وه، له‌و یارییه‌دا كه له 2015 ئه‌نجام درا، كریس پێنج جار تۆڕی یانه‌ی گرانادای هه‌ژاند.