به‌فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عیماده عۆده قبوڵ كرا
دوای شكسته‌كه‌یان له خولی نایابی عێراقی به‌رامبه‌ر یانه‌ی حدوود،عیماد عۆده‌ی له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر دووركه‌وته‌وه و له دوو رۆژی داهاتوو راهێنه‌رێكی نوێ شوێنی ده‌گرێته‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند كه عیماد عۆده‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی ئیداره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر كردووه و لێی قبوڵ كرا و جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه له دوو رۆژی داهاتوو راهێنه‌رێكی نوێ شوێنی ده‌گرێته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، قه‌حتان جسیر راهێنه‌ری ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق به‌ربژێری یه‌كه‌مه بۆ شوێنگره‌وه‌ی عیماد عۆده.
قه‌حتانی ته‌مه‌ن 45 ساڵ پێشتر یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه و راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كانی نه‌جه‌ف و شورته‌ش بووه.
یانه‌ی هه‌ولێر له یازده گه‌ری رابردوو سێ بردنه‌وه‌و چوار شكست و چوار یه‌كسانبوونی هه‌یه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی سێزده خاڵ به‌شێوه‌ی كاتی خانه‌ی ده‌یه‌می گرتووه.