باشترین پێكهاته‌ی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا بڵاو كرایه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی توێژینه‌وه‌ی وه‌رزشی باشترین پێكهاته‌ی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپای ده‌ستنیشان كردووه، له پێكهاته‌كه‌دا كریستیانۆ، محه‌مه‌د سه‌ڵاح و ماورۆ ئیكاردی نابینرێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 12 دێسێمبه‌ری 2017، ده‌زگای توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رزشی كه ناسراوه به CIES، پێكهاته‌ی نموونه‌ی له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كانی (پرێمه‌رلیگ، لالیگا، سێریا ئه‌ی، بۆندزلیگا و لیگ وه‌نی فره‌نسا) ده‌ستنیشان كردووه.
پێكهاته‌كه به‌مجۆره‌یه
گۆڵپارێز: یان ئۆبلاك ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید
به‌رگریكاران: (ئالڤێس ـ پاریس سانجێرمان)، (ئۆتامێندی ـ مانچێسته‌ر سیتی)، (جۆن ستۆنز ـ مانچێسته‌ر سیتی) و (فه‌وزی غولام ـ ناپۆلی).
ناوه‌راستكاران: (جۆرجینیۆ ـ ناپۆلی)، (ڤیراتی ـ پاریس سانجێرمان) و (داڤید سیلڤا ـ مانچێسته‌ر سیتی).
هێرشبه‌ران: مێسی، نێیمار و ئه‌گوێرۆ
ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و پێكهاته‌یه ئه‌و یاریزانانه ده‌گرێته‌وه كه سه‌رووی 720 خوله‌ك یارییان له خوله نێوخۆییه‌كان كردووه.
له پێكهاته‌كه‌دا، یان ئۆبلاك سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی كردووه و یانه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه له شكست پاراستووه.
نیكۆلاس ئۆتامێندی وه‌ك باشترین یاریزانی دڵی به‌رگری ده‌ستنیشان كراوه، فه‌وزی غولام وه‌ك باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ناپۆلی هاوشانی جۆرجینیۆی هاویانه‌ی وه‌ك باشترین یاریزان ك رۆڵی له پچڕاندنی تۆپه‌كان هه‌بووه ناوی له پێكهاته‌كه هه‌یه.
ماركۆ ڤیراتی باشترین ناوه‌راستكار ناوی هاتووه، مێسی و نێیمار به باشترین یاریزانی باڵه‌كان، ئه‌گوێرۆ به باشترین یاریزانی سه‌ره‌ڕم له پێكهاته‌ی باشترینه‌كان ناوی هاتووه.