به فه‌رمی گۆڕانكاری به‌سه‌ر كاتی یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ كرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا (یوێفا) بۆ وه‌رزی داهاتوو گۆڕانكاری له كاتی ده‌ستپێكی یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ كرد و یارییه‌كانیش له دوو كاتی جیاواز ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 27 شووباتی 2018، یۆێفا به فه‌رمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه بۆ وه‌رزی داهاتوو یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا به كاتی باشووری كوردستان له كاتژمێر 8:55 خوله‌ك و 11:00ـی شه‌و ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له ئێستادا یارییه‌كانی له كاتژمێر 10:45 خوله‌ك ده‌كرێن.
یوێفا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه له كاتی گۆڕینی كاتی هاوینه‌ش یارییه‌كان له كاتژمێر 7:55 خوله‌ك و 10:00ـی شه‌و ده‌كرێن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی یوێفا هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه له چوار خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا (لالیگا، پرێمه‌رلیگ، سێریا ئه‌ی و بۆندزلیگا) راسته‌وخۆ 4 یانه‌ی سه‌رووی ریزبه‌ندی ده‌گه‌نه یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ و پاڵاوتن.