ئه‌مڕۆ جامی سووپه‌ری ئیسپانیا ده‌كرێت
ئه‌مشه‌و یاریی چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له هه‌رێمی ئه‌نده‌لووس و به ناوبژیوانیه‌تی خیسۆس خیل مانزانۆ له یاریگه‌ی رامۆس سانچێز له كات 11:00ـی شه‌و به‌ڕێوه ده‌چێـت.
یانه‌ی سێڤییا نازناوی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپای به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له‌ده‌ستداوه و نازناوی سووپه‌ری ئه‌مجاره‌شی له قورگی شێره‌كانی كه‌ته‌لۆنیادایه، ئه‌گه‌ر ئه‌م نازناوه‌ش له‌ده‌ست بدات، ئه‌وه‌ندی دیكه برینه‌كانی سه‌ختتر ده‌بێت.
یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، له 18ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته رۆژی پێنجشه‌ممه له یاریگه‌ی كامپ نوو ده‌كرێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا پێشتر 11 جار جامی سووپه‌ری ئیسپانیای بردۆته‌وه، له 2010 له‌گه‌ڵ سێڤییا له‌م جامه به‌یه‌ك گه‌یشتوون و بارسا بووه پاڵه‌وان.