"ئه‌م یاریزانه ئه‌مشه‌و دوایین یاری خۆی له كامپ نوو به درێسی بارسێلۆنا ده‌كات"
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ره‌نگه ئه‌مشه‌و خافیێر ماسكێرانۆ دوایین یاری خۆی له یاریگه‌ی كامپ ن‌و له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ئه‌نجام بدات.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 17/12/2017، زانیاری ئه‌وه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه خافیێر ماسكێرانۆ بڕیاریداوه له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی زستانه ریزه‌كانی بارسێلۆنا جێبهێڵێت و ئه‌و یاریزانه له په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌یه‌كی چینی نزیك بووه‌ته‌وه، به‌ڵام بارسێلۆنا مه‌رجی هه‌یه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌و یاریزانه ئارجێنتینیه و ده‌یه‌وێت به‌ر له رۆیشتنی شوێنگره‌وه‌یه‌كی بۆ ده‌ستنیشان بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌مڕۆ یاری ماڵئاوایی ئه‌نجام بدات، بارسا بۆ شوێنگره‌وه‌ی ماسكێرانۆ له‌گه‌ڵ یاری مینای یاریزانی پالمێراسی به‌ڕازیلی له گفتوگۆدایه و پێشبینی ده‌كرێت له زستاندا به‌رامبه‌ر 12 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به بارساوه بكات.
خاڤێر ماسكیرانۆ، یاریزانی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له یانه‌ی ریڤه‌ر پله‌یتی ئارجێنتینا پێگه‌یشتووه و تا 2005 له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه به‌رده‌وامبووه و پاشان روویكردۆته یانه‌ی كۆرنسیانزی برازیلی، پاشان له ده‌رگه‌ی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی په‌یوه‌ندی به خوله‌كانی ئه‌ورووپا كرد، دوای یه‌ك وه‌رز هه‌نگاوێكی دیكه‌ی گه‌وره‌تری هاویشت و درێسی لیڤه‌رپوولی پۆشی، پاشان له 2010 ئه‌زموونێكی دیكه‌ی گه‌وره‌تری تاقیكرده‌وه و به‌ره‌و بارسێلۆنا كۆچی كرد.