رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ گه‌نده‌ڵی له تیروپشكی چامپیۆنزلیگ بڵاو ده‌كاته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانیا، پێیوایه له تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنز لیگ فێڵ له بارسێلۆنا كراوه و به ئه‌نقه‌ست ئه‌و یانه‌یان رووبه‌ڕووی پاریس سانجێرمان كردۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 13 كانوونی یه‌كه‌می 2016 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه (رۆد گۆلێت)ـی ئه‌فسانه‌ی پێشووی هۆڵه‌ندی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له كاتی راكێشانی تیروپشكه‌كه به زه‌رده‌خه‌نه و پێكه‌نینێكی گوماناوی تۆپه‌كه‌ی پاریس سانجێرمانی راكێشا و دواتر راسته‌وخۆ تۆپه‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌رهێنرا، دوای ئه‌وه یه‌كسه‌ر به ئاماژه‌یه‌ك سه‌یری پاتریك كلۆیڤێرتی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمانی كرد كه هاونیشتیمانی خۆیه‌تی و گومان له رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر دروست بوو.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه نووسه‌رێك له رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكه له كاتی ئه‌نجامدانی تیروپشك به‌سه‌ر بارسێلۆنا و ریال مه‌درید دووباره ده‌بێـته‌وه هه‌رگیز سرووشتی نییه.
بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان له چامپیۆنز لیگ 9 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، بارسێلۆنا 4 یاری بردۆته‌وه و 2 یاریشی دۆڕاندووه، 3 یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه، بڕیاره له قۆناخی 16ـی ئه‌م وه‌رزه جارێكی دیكه رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.
(رۆد گۆلێت)ـی ئه‌فسانه‌ی پێشووی هۆڵه‌ندی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له كاتی راكێشانی تیروپشكه‌كه