بە ڤیدیۆ.. پایێ گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی کرد و گۆڵپارێزەکەشی تووشی پێکانێکی سەخت کرد

گۆڵپارێزەکە نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات

K24- هەولێر

دیمیتری پایێ شەوی رابردوو لە خولی یانەکانی فڕەنسا گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد، بەڵام بووە هۆی پێکرانی گۆڵپارێزی ستراسبۆرگ.
لە یارییەکانی گەڕی بیست و یەکەمی لیگ وەن، مارسێی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ستراسبۆرگی بردەوە، کە گۆڵی دووەم لەلایەن پایێ تۆمارکرا، ئەو هێرشبەرە فڕەنسییە بەهۆی جوڵانەوەیەکی جوان ئالێکساندەر ئۆکیدجای گۆڵپارێزی ستراسبۆرگی خستە سەر زەوی و بووە هۆی ئەوەی گۆڵپارێزەکە تووشی پێکانێکی سەخت بێت و نەتوانێت یارییەکە تەواو بکات و بیبەنە دەرەوە.
ئەم گۆڵەی پایێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگی داوەتەوە و بە یەکێک لە گۆڵە جوانەکانی پایێ هەژمار دەکرێت.