ڤاڵڤێردی بۆچوونی خۆی له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید ده‌ربڕی
راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا پێش یاری جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان له هێز و توانای ریال مه‌درید تێده‌گه‌ن، ده‌شڵێت: راسته ریال مه‌درید یاریزانی یه‌ده‌گی به‌هێزی هه‌یه، به‌ڵام دووركه‌وتنه‌وه‌ی مۆدریچ بۆ ئێمه سوودی ده‌بێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 12 ئابی 2017، ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یارییه‌كه‌ی سبه‌مان له جامی سووپه‌ر جیاواز ده‌بێت له یارییه ئاماده‌كارییه‌كمان له ئه‌مێریكا به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید.
ڤاڵڤێردی له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی نێیمار ده‌ڵێت: ئێمه وانه‌یه‌كی باشمان له رۆیشتنی نێیمار وه‌رگرتووه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه زۆر گرینگیم به‌م بابه‌ته نه‌داوه، ئه‌و رۆژێك هاته ئۆفیسه‌كه‌م و راگه‌یاند كه له بارسێلۆنا ده‌ڕۆم.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ئێمه ئێستا خاوه‌نی 18 یاریزانین، كه سه‌رجه‌میان شایسته‌ی یاریكردنن، به‌ڵام یاری به 11 یاریزان ده‌كه‌ین و هیوایه‌كی زۆریشمان به لیۆنێل مێسی هه‌یه، چونكه ئه‌و له باشترینه‌كانی ئێمه‌یه.
ڤاڵڤێردی له به‌رسیڤێكی دیكه‌دا له باره‌ی مۆدریچ گوتی: ریال مه‌درید جێگره‌وه‌ی باشی هه‌یه، دیارترینیان ئیسكۆ و كۆڤاسیچه، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت به‌شدارینه‌كردنی مۆدریچ بۆ ئێمه گرینگه.
راهێنه‌ری بارسا ده‌شڵێت: ریال مه‌درید پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ و جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپایه، به‌ڵام ئه‌م ناسناوانه تووشی هیچ فشارێك نه‌كردووم، ئێمه رێزیان لێده‌گرین و بۆ بردنه‌وه‌ش رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه.
له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا، له باره‌ی هاتنی پاوڵینهۆ و دێمپلی، ڤاڵڤێردی ده‌ڵێت: ئاگام له‌م هه‌واڵانه نییه، به‌ڵام تا 31 ئه‌م مانگه پێشبینی هه‌موو شتێك ده‌كرێت.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به كاتی باشووری كوردستان، له یاری چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداری یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات.