زێدان له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی وه‌ڵامی 10 پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه
زینه‌دین زێدان له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له لالیگا، به‌ڵێنی به هانده‌رانی دا له‌مه‌ودوا ریال مه‌دریدێكی جیاواز ده‌بینن، جارێكی دیكه‌ش دووپاتی ده‌كاته‌وه كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه هیچ یاریزانێكی نوێ ناگوازنه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 20 جه‌نیوه‌ری 2018، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ لاكۆرونیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ركابه‌ریكردنی لالیگا كۆتایی نه‌هاتووه و تا كۆتایی ده‌جه‌نگێن.
له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی به‌شداریكردنی BBC له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، زیزۆ ده‌ڵێت: سبه‌ی هه‌موو شتێك ده‌بینن.
زیزۆ گوتیشی: هه‌ست ناكه‌م یاریزانه‌كانی من به‌هۆی كه‌می به‌شداریكردن نیگه‌ران بن، چونكه من به‌رده‌وام به‌دڵخۆشی ده‌یانبینم، هه‌روه‌ها دانی سیبایۆس یاریزانێكی گرینگی ئێمه و داهاتووی ریال مه‌دریده.
زێدان له باره‌ی رامۆس به ناراسته‌وخۆ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی یانه‌كه راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت: سێرخیۆ رامۆس مه‌شقه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌كات، به‌ڵام نامه‌وێت سه‌ركێشی پێبكه‌م.
زێدان له وه‌ڵامێكی میدكاراندا ده‌ڵێت: هیچ كێشه و گرفتێك له نیوان من و ئیداره‌ی یانه‌كه‌دا نییه و ئه‌و قسانه‌ی له میدیاكانه‌وه باس ده‌كرێت دوورن له راستییه‌وه.
زیزۆ گوتیشی: هێشتا هیچ شتێكمان له‌ده‌ست نه‌داوه، هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ناسناوه‌كان ده‌جه‌نگین.
له باره‌ی ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی نێیمار، زیزۆ ده‌ڵێت: نامه‌وێت قسه له باره‌ی یاریزانی یانه‌كانی دیكه بكه‌م، هه‌رچه‌نده نێیمار یاریزانیكی گرینگ و زۆر باشه.
یانه‌ی ریال مه‌درید سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له نێو یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 06:15 خوله‌ك میوانداریی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكورۆنیا ده‌كات.