ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی هه‌ولێر نه‌خۆش كه‌وتووه و یانه‌كه‌شی مووچه‌كه‌ی لێ بڕیوه
دیار ره‌حمان، كاپتنی یانه‌ی هه‌ولێر كه پێشتر 4 ناسناوی خولی نایابی عێراقی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بردۆته‌وه، ئێستا تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن بووه و ماوه‌ی 5 مانگه له یاریكردن دابڕاوه و یانه‌كه‌شی مووچه‌ی مانگانه‌ی لێ بڕیوه.
دیار ره‌حمان له رێگه‌ی كوردستان24 داوا له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی ده‌كات به‌هانای بێن و مافه شایسته‌كانی خۆی پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه پێ بكات.
به وته‌ی دیار، پزیشكه‌كان پێیان راگه‌یاندووه كه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئه‌و له وڵاتی ئه‌ڵمانیایه و تێچووه‌كه‌شی زیاتره له 20 هه‌زار دۆلاره.
دیار ره‌حمان به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه پاره‌ی گرێبه‌ستی 3 وه‌رزی لای یانه‌ی هه‌ولێره كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 300 ملیۆن دینار و چه‌ندانجاریش داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه كه به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی خۆی پێ بكات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بووه.
دیار ره‌حمان گوتیشی: ته‌مه‌نێكی زۆری ژیانم به یانه‌ی هه‌ولێر به‌خشی و هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد، له بارودۆخێكی له‌مجۆره مووچه‌كه‌م ببڕن.
دیار ره‌حمان سه‌ره‌تا له یانه‌ی برووسك ده‌ركه‌وت و دوو ناسناوی خولی نایابی كوردستانی بۆ ئه‌و یانه‌یه برده‌وه، دواتر په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێر كرد و 3 ناسناوی دیكه‌ی خولی كوردستانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پایته‌خت به‌ده‌ستهێنا، پێشتریش به‌شداریی 5 پاڵه‌وانێتی ده‌ره‌كی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان كردووه.