مێسی رێگری له هاتنی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره بۆ بارسێلۆنا ده‌كات
میدیاكانی ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كی گه‌رموگوڕ ده‌نگۆی چوونی ئانتوان گریزمانیان بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام له نوێترین هه‌واڵدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه مێسی رێگری له هاتنی ئه‌م ئه‌ستێره فره‌نساییه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 10 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی بارسێلۆنا له گه‌ڕانه‌وه و تواناكانی عوسمان دێمبلی كه‌وتوونه‌ته گوومان ده‌یانه‌وێت گریزمان له گواستنه‌وه‌ی زستانه بۆ كامپ نوو بگوازنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه لیۆنێل مێسی له دژی ئه‌م گواستنه‌وه‌یه هاتۆته سه‌رهێڵ و داوای له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه كه گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ر بۆ هێڵی پێشه‌وه‌ی بارسێلۆنا له‌بیر بكه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی له چوارچێوه‌ی په‌رۆشی بۆ لویس سوارێزی هاوڕێی نایه‌وێت گریزمان په‌یوه‌ندی به بارسا بكات، چونكه ده‌زانێت به هاتنی گریزمان شوێنی سوارێزی هاورێی له‌ق ده‌بێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه مێسی به سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه من سوارێزم هه‌یه و پێویستیم به گریزمان نییه.