یارییه‌كانی ئه‌مرۆی خولی پله‌یه‌كی كوردستان كۆتایی هات
له گه‌ڕی چواره‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان 4 یاری به‌ڕێوه‌چوون
یانه‌كانی سه‌ید سادق و ئاسۆ دوو خاڵی به نرخیان له‌ده‌ستدا و به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك یه‌كسان بوون.
له گه‌ڕی چواره‌می خولی پله‌یه‌كی كوردستان و له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا سه‌یدسادق بووه میوانی ئاسۆ و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسان بوون كۆتایی هات.
به‌م ئه‌نجامه هه‌ردوو یانه بوونه خاوه‌نی شه‌ش خاڵ و بۆ خانه‌كانی چواره‌م و پێنجه‌م دابه‌زین، هه‌ردوو یانه‌ش بۆ جاری سێیه‌م له‌م وه‌رزه كه‌وتنه داوی یه‌كسان بوونه‌وه.
له یارییه‌كی تری كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا، گاره سێ خاڵی به نرخی به‌ده‌ستهێنا و خانه‌ی دووه‌می به رزگاری میوانی چۆڵ كرد.
له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا گاره میوانداریی رزگاری گه‌رمیانی كرد و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه، تاكه گۆڵی سه‌ركه‌وتنی گاره له خوله‌كی 48 (هه‌وا به‌ده‌ل) تۆماریكرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه گاره بووه خاوه‌نی 7 خاڵ و خانه‌ی دووه‌می به رزگاری چۆڵ كرد، له به‌رامبه‌ردا ركابه‌ره‌كه‌ی به 6 خاڵ بۆ خانه‌ی سێیه‌م دابه‌زی.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، یانه‌ی سۆلاڤ له كه‌ركووك میوانداریی كفری كرد، یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی سۆلاڤ كۆتایی هات.
سۆلاڤ به‌مه‌ش یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه تۆمار كرد و بووه خاوه‌نی 3 خاڵ و یه‌ك خانه بۆ سه‌رووی خۆی سه‌ركه‌وتن و له ریزبه‌ندی پێشكۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی جێگیر بوو.
له به‌رامه‌ردا كفری له ئه‌نجامه خراپه‌كانی به‌رده‌وامه و به كۆكردنه‌وه‌ی 2 خاڵ بۆ خانه‌ی كۆتایی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه دابه‌زی.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، خانه‌قین میوانداریی یانه‌ی خاكی شاری كه‌ركووكی كرد، یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
خاك سه‌ره‌ڕای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی به‌ڵام به 8 خاڵ له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی خانه‌قین به 4 خاڵ له پۆلێنی چواره‌م وه‌ستا.
سبەی چوارشه‌ممه لە گەڕی چوارەمی خولی پلە یەکی کوردستان چوار یاریی لە کۆمەڵەی یەکەم له كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ دەکرێن: (ئاڵتۆن کۆپری - کۆیە)، (هەڵۆ - سیروانی نوێ)، (شێخان - ئاشتی)، (هەڵەبجەی شەهید - سۆران).