په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی نێوان مێسی و جۆنیۆری كوڕی كریستیانۆ ئاشكرا ده‌بێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه جۆنیۆری كوڕی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به مێسی سه‌رسامه و به‌رده‌وام ئاره‌زووی بینینی ئه‌ستێره‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 26 ئۆكتۆبه‌ری 2017، رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆیدا نهێنییه‌كی له باره‌ی مێسی و جۆنیۆر له مه‌راسیمه‌كه‌ی فیفا تایبه‌ت به خه‌ڵاتی (زه بێست) ئاشكرا كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، جۆنیۆری كوڕی كریستیانۆ پێش ئه‌وه‌ی گه‌شتی له‌نده‌ن بكه‌ن، له باره‌ی مێسی پرسیاری له باوكی كردووه و به‌ڵێنی لێ وه‌رگرتووه بیباته لای مێسی.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه له كاتی مه‌راسیمه‌كه‌ی فیفا جۆنیۆر زۆر چاودێری لیۆنێل مێسی كردووه تا بچێته لای و سڵاوێكی لێ بكات و فشاری بۆ سه‌ر باوكی دروست كردووه تا به زووترین كات ده‌رفه‌تی بینی مێسی له‌نزیكه‌وه پێبدات.
له مه‌راسیمه‌كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ كوڕه‌كه‌ی برده لای لیۆنێل مێسی ركابه‌ری و به گه‌رمی ئه‌ستێره‌كه‌ی بارسێلۆنا سڵاوی لێ‌كرد و دوای ئه‌وه‌ی باوكی خه‌ڵاتی زه بێستی برده‌وه مێسی سه‌یری جۆنیۆری كردووه و به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك دیسان پیرۆزبایی له جۆنیۆر كردووه.
جۆنیۆر یه‌كه‌مجاری نییه كه مێسی ده‌بینێت، به‌ڵكو دۆستایه‌تی نێوان ئه‌م دووانه بۆ باڵۆن دۆری 2015 كه ئه‌وكاتیش یه‌كتریان بینی و مێسی سڵاوی له جۆنیۆر كرد.